Exodus 16:31-34
31بنەماڵەی ئیسرائیلیش ناویان لە نانەکە نا مەن ▼▼مەن واتا «ئەمە چییە؟» بڕوانە ئایەتی 15.
. وەک تۆوی گژنیژ سپییە و تامیشی وەک ناسکە نانی ▼▼ناوەشکێنە.
بە هەنگوینە. 32موسا گوتی: «ئەمە ئەو شتەیە کە یەزدان فەرمانی کردووە:”ئۆمرێکی لێ پڕ بکەن و با بۆ نەوەکانتان بپارێزرێت، بۆ ئەوەی ئەو نانە ببینن کە لە چۆڵەوانی دەرخواردم دان کاتێک لە خاکی میسر دەرمهێنان.“» 33ئینجا موسا بە هارونی گوت: «گۆزە ببە و پڕ بە ئۆمرێک مەنی تێبکە. ئینجا لەبەردەم یەزدانی دابنێ تاکو بۆ نەوەکانتان بپارێزرێت.»
34هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا دا، لە دواییدا هارون مەنەکەی لەناو سندوقەکەی پەیمان ▼
▼عیبری: لەبەردەم شایەتی: لەدوای ئەوەی دوو تەختەی پەیمان یان تەختەی ڕاسپاردەکان لەنێو ئەو سندوقە دانرا بوو بە سندوقی پەیمان، بۆ یادکردنەوە و شایەتێک بۆ کردارەکانی خودا. بڕوانە 25:10-16.
دانا بۆ پاراستنی.
Copyright information for
CkbKSS